لە بەشێکی دیکەی دیمانەکەیدا بۆ ستێرک تیڤی جەمیل بایک هاوسەرۆکی کۆنسەی بەڕێوەبەری کەجەکە رایگەیاند کە بەڕێوەبەرانی باشوری کوردستان هەوڵدەدەن شەنگال بخەنە خزمەت خۆیانەوە و رێگرن لە خۆ بەرێکخستنکردنیان.
جەمیل بایک هاوسەرۆکی کۆنسەی بەڕێوەبەری کەجەکە
بەڕێوبەرایەتی باشوور هەوڵ دەدات شەنگال بخاتە خزمەتی خۆیەوە
جەمیل بایک هاوسەرۆکی کۆنسەی بەڕێوەبەری کۆماجڤاکێن کوردستان کەجەکە لە بەرنامەیەکی تایبەتدا کە ستێرک تیڤی لەگەڵی ئەنجامیداوە و ئیوارەی دوێنێ بەرنامەکە پەخشکرا، تیشکی خستە سەر کۆمەڵێک بابەتی گەرمی ناوخۆ و ناوچەکە و رەخنەی تووندیشی لە بڕێوەبەرانی باشوری کوردستان گرد، لە بارەی شەنگالەوە رایگەیاند دەسەڵاتدارانی باشور هەوڵدەدەن شەنگال بخەنە ژێر خزمەتی خۆیانەوە.
پەدەکە هەوڵی ڕەواکردنی هێرشە قڕکەرەکانی تورکیا دەدات
بایک لە بەرنامەکەدا ئاژاەی بەوەشکرد کە پەدەکە هەوڵ دەدات رەوایەتی بە هێرشەکانی تورکیا بدات.
جەمیل بایک هاوسەرۆکی کۆنسەی بەڕێوەبەری کەجەکە
دەوڵەتی تورک پەیوەندیەکانی لەگەڵ پەدەکە وەک دۆستایەتی لەگەڵ کورد نیشان دەدات
جەمیل بایک ئاماژەی بەوەکردووە کە دەوڵەتی تورک پەیوەندیەکانی خۆی لەگەڵ پەدەکە وەک دۆستایەتی لەگەڵ کوردان نیشان دەدات.
بایک هەوڵەکانی پەدەکە بۆ ئاواکردنی سیستەمی جاشایەتی وەها شرۆڤە دەکات.
هاوسەرۆکی کۆنسەی بەڕێوەبەری کەجەکە جەمیل بایک
خەڵکی باشوور بەکەرامەتن هیچ کات جاشایەتی قبوڵ ناکەن
لەبەرامبەر ئەو هەوڵانە جەمیل بایک هاوسەرۆکی کۆنسەی بەڕێوبەری کەجەکە ئاماژە بە وڵاتپارێزی خەڵکی باشوور دەکات و
دەڵێت، خەڵکی باشوور خاوەن کەرامەتن هیچ کات جاشایەتی قبوڵ ناکەن.