Sterk TV – Zindi, Canli, Live, Kurdî, Kurmancî, Soranî, Zazakî, Dimilkî, Hewramanî, Kurdistan
CiwanNûçeyên Dawî

Çalakiyên ciwanên Başûr li dijî dagirkeriya Dewleta Tirk

 

 

شەوی رابردوو گەنجانی وڵات پارێز گردبوونەوەیەکیان دژی هێرشەکانی دەوڵەتی تورکیا ئەنجامدا

باشوری کوردستان- سلێمانی

شەوی رابردوو گەنجانی وڵاتپاریز دژی هێرشەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورکیا لە بەردەم باخی گشتی شاری سلێمانی گردبوونەوەیەکیان رێکخست و تیادا جگە لە ئیدانەکردنی داگیرکاریەکانی تورکیا داوای هەڵگرتنی گۆشەگیری سەر رێبەر ئاپۆشیان کرد.

وەک ناڕەزایەتیەک دژی هێرشەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورکیا بۆ سەر باشوری کوردستان، کۆمەڵەی گەنجانی ولاتپاریزی کوردستان لە شاری سلێمانی گردبوونەوەیەکیان رێکخست.

گردبوونەوەکە کە لە بەردەم باخی گشتی رێکخرابوو، تیایدا بە هەڵکردنی مەشخەڵ، درووشمەکانی دژی داگیرکاریان دەگووتەوە.

هەر لە گردبوونەوەکەدا گەنجانی وڵاتپاریز بەتووندی ئیدانەی هێرشەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورکیایان کرد بۆ سەر گڵکۆی شەهیدان و داواشیانکرد بە زووترین کات گۆشەگیری سەر رێبەر ئاپۆ هەلبگیرێت.

گردبوونەوەی کۆمەڵەی گەنجانی وڵاتپارێزی کوردستان لە کاتێکدایە، کە دەوڵەتی داگیرکەری تورکیا هیرشەکانی بۆ سەر باکور و رۆژئاواوا و باشوری کوردستان چڕکردۆتەوە و رۆژانە تاوان و هێرشی جۆراوجۆر دژی گەلی کورد ئەنجامدەدات.

Ev jî hatin dîtin

Kêliyên krîtîk ên Komploya 9’ê Cotmehê -I

Stêrk Tv

Kalkan: Pêşî li 15’ê Sibatê dikarîbû bihata girtin

Stêrk Tv

Komîteya KJK’ê: Wê nekaribin pêşî li şoreşa jinan bigirin

Stêrk Tv

Gelo OPCW li hemberî Kurdan e?

Stêrk Tv

Qirkirina jinan

Stêrk Tv

Ji Zagrosan awazek tê

Stêrk Tv